بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیتار تاس لە مۆسکۆ ، ناوەندی ڕوسیا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە نێوان لایەنە دژبەرەکان لە سوریا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە سەر وێب سایتی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاو کراوەتەوە ، ڕایگەیاند ، یەکەکانی سەر بە تاقمی نەیاری جەیشولئیسلام دۆێشەو بەشگەلێکی ناوچەی تەل ئەلکوردی ، ئەلمحەممەدیە ، نەشیبیە و جوبار یان لە پارێزگای دیمەشق بە کەڵک وەرگرتن لە گوللـەی هاوەن و مووشەک پێکاوە .
هەروەها گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحرار وشام لە ماوەی شەو وڕۆژی ڕابردوو بەشێکی دیکەیان لە پارێزگای دیمەشق گوللـەباران کردووە . بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ترۆریستان لە حەلەب ، بەشگەلێکیان هەر وەک شۆرڤا و بنجامین ، ڕاموسی ، ئاکادێمی سەربازی ئەسەد و ناوەندی بازەرگانی کاستلۆ بە مووشەک و هاوەن و گووللـەکانی تانک داوەتە بەرئامانجی خۆیان و هەروەها بەش گەلێکی پارێزگاکانی دیمەشق ، حەما و دەرعا یان گوللـە باران کراوە . ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوە دەکات ، هێزی ئاسمانی ڕوسیا و یەکەکانی هێزی ئاسمانی سوریا هیچ پەلامارێکیان دژی بنکەی تاقمەکانی نەیار کە چوونەتە ڕیزی ئاگڕ بر ئەنجام نەداوە .
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بە ڕاشکاوی ووتراوە کە گرووپەکانی سەربە بەرەی نۆسرە و داعش هەروا درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی خۆیان .....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٨
News ID: 778301
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئاگڕ بڕ و ڕاگرتنی تووندو تیژیەیکان لە سوریا لە بیست وچوار کاژمێری ڕابردوودا حەوت حاڵەت لە بەشەکانی جۆر بەجۆری پارێزگای دیمەشق و حاڵەتێکیش لە لازقییە بنپێکراوە .